200 کەس لە بەڕێوبەرایەتی تەندروستی دهۆک دادەمەزرێنرێن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى رایگەیاند، وەڵامی دامەزراندان بۆ کەرتی تەندروستی سلێمانی نادرێتەوە.

دکتۆر هيرش سەلیم ڕەواندوزی جێگری بەڕێوبەری گشتی توندروستی سلێمانی بە پۆڵەتیک پرێس-ی ڕاگەیاند،   بەردەوام نوسراو بەرزدەکەینەوە بۆ دامەزراندن بە گرێ بەست و هەمیشەییش بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکمان نەدراوەتەوە، لە کاتێکدا بڕیارە 200کەس لە بەڕێوبەرایەتی تەندروستی دهۆک دابمەزرێنرێت، لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی

ئاماژەی بەوەشدا، لاوازکردنی کەرتی تەندروستی سلێمانی پلان بۆ داڕێژراوە، بە هۆی ئەوەی هەمیشە لە ئاستێکی بەرزدا بووە.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ، هاوژین عوسمان سەرۆکی لقی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان ڕایگەیاند، بە نهێنی و بە لێشاو دامەزراندنی کارمەندانی تەندروستی لە دهۆک و سۆران و زاخۆ و هەولێر دەکرێت، کەچی، بە واستە نەبێت ڕێگە بە خۆبەخشیش نادەن لە سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە.

.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا