كازمی و پلاسخارت دۆخی عێراق تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق و جێنین پلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، قەیران و چەقبەستویی سیاسی عێراقیان تاوتوێكرد.

نوسینگەی راگەیاندنی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند: لە كۆبوونەوەیەكدا كازمی و پلاسخارت رەوشی عێراق و دوایین پێشهات و چەقبەستویی سیاسی وڵاتەكەیان تاوتوێكردووە.

هەروەها باس لەو هەوڵانە كراوە كە حكومەتی عێراق دەیدات بۆ پاراستنی هاووڵاتیان.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا گرنگی پشتگیریكردنی دەستپێشخەرییەكەی كازمی بۆ دیالۆگی نیشتمانی دوپاتكراوەتەوە و جەختكراوەتەوە لەوەی دەبێت پشت بە گفتوگۆ ببەسترێت، چونكە تەنیا هۆكارە بۆ دەربازبوون لە قەیرانی سیاسی و گرەنتیكردنی سەقامگیری عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا