ئیسرائیل: پێویستە جیهان بۆ كوشتنی فەخریزادە سوپاسمان بكەن

پۆڵەتیک پرێس

بەرپرسێکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل لەبارەی کوژرانی زانا ئەتۆمییەکەی ئێران رایگەیاند، پێویستە جیهان سوپاسمان بکات.

رۆژنامەی یەدیعوت ئەحەرونوتی ئیسرائیلی لێدوانی بەرپرسێکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیلی بڵاوکردەوە و تێیدا لەبارەی کوژرانی موحسین فەخریزادە زانای ئەتۆمی ئێران دەڵێت: پێویستە جیهان سوپاسمان بکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئێوارەی رۆژی شەممە ٢٨ی ئەم مانگە زاچی هێنگبی وەزیری ئیسرائیل رایگەیاند، هیچ بەڵگەیەکی بەدەستەوە نییە کێ لەپشت کوژرانی موحسین فەخریزادەوە بووە.

رۆژی ٢٧ی ئەم مانگە، موحسین فەخریزادە لە ئەنجامی تەقینەوە و تەقەلێکردنەوە لە تاران کوژرا و لەوبارەیەوە ئێران ئیسرائیلی بە تاوانەکە تۆمەتبار کرد و بەڵێنیدا وەڵامی توندی بۆ ئەم هێرشە دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا