بۆ هێرشكردنە سەر شنگال هۆشداری بە توركیا دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

حەشدی شەعبی هۆشداری رووبەرووبوونەوەی هەر هێرشێكی بیانی دەدەن كە لە دەرەوەی چوارچێوەی عێراق لە سنوری شنگال ئەنجام بدرێت.

داود جوندی لێپرسراوی مەڵبەندی شەنگالی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، تائێستا دەوڵەتی عێراق بەفەرمی هیچ هەڵوێستێكی لەبارەی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر شنگال نەبووە، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە دەزانێت سوپای توركیا ناتوانێت بچێتە سنوری شنگال.

وتیشی، “تائێستا هیچ جوڵەیەكی سەربازی نایاسایی توركیا لە سنوری شنگال نەبووە، بەڵام گومان لەوەدا نییە ئەگەر ئۆپەراسیۆن یان هەر هێرشێكی سەربازی لەلایەن هێزە بیانیەكانەوە ئەنجام بدرێت ئەوا حەشدی شەعبی وەڵامی دەبێت”.

پێشتر مەحمود ئەعرەجی فەرماندەی حەشد لە شنگال رایگەیاند، بەرگریكردن لە قەزاكە بەرپرسیارێتی حكومەتە بەرانبەر ئاسایش و سەروەری خاكی عێراق، ئامادەشن رووبەڕووی هەر هێزێك ببنەوە كە لە دەرەوەی چوارچێوەی عێراقدایەوە بیەوێت هێرش بكاتە سەر قەزاكە.

ئەمە لەكاتێكدایە، سوپای توركیا لە سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵدا ئۆپەراسیۆنێكی لە ناو خاكی هەرێم دەستپێكردو دەیویست ئۆپراسیۆنەكە بۆ سنوری شنگال بگوازێتەوەو ئەو دیلانە ئازاد بكات كە لای پەكەكە دەسبەسەركرابوون، بەڵام دواتر ئۆپراسیۆنەكەی راگرت، چونكە نەیتوانی دیلەكان ئازاد بكات و بۆردومانی بەندینخانەكەی كرد، بەوهۆیەشەوە سەرجەم دیلەكانی خۆیی و ژمارەیەك گەریلا گیانیان لەدەستدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا