پۆلیسی سلێمانی: کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی سلێمانی کەسێکی بە تۆمەتی دزینی ژمارەیەک پارچەی ئۆتۆمبێل دەستگیرکرد.

رۆژی دووشەممە (29-1-2024)، بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە دوكانەكەی پارچەی ئۆتۆمبێل و کەل و پەلی جۆراوجۆری لێدزراوە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دەرەبەندیخانەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتبار (ك، ك، ع) لە دایکبوونی ساڵی 1971 لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

هاوکات، بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە، تواندرا دەستبگیرێت بەسەر ژمارەیەک پارچەی ئۆتۆمبێلدا کە تۆمەتبارەکە بردبووی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا