یەكێتی ئەوروپا سێ فڕۆكەی ئاگر كوژێنەوە دەنێرێتە توركیا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەمەبەستی هاوكاریكردنی توركیا لە كۆنتڕۆڵكردنی ئەو ئاگرەی رووی لەو وڵاتە كردووە، یەكێتی ئەوروپا سێ فڕۆكەی ئاگركوژێنەوەی رەوانەی توركیا كرد.

سەنتەری فریاكەوتنی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند، بڕیاریانداوە رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆئەوەی سێ فڕۆكەی ئاگركوژێنەوە بنێرێن بۆ هاوكاریكردنی توركیا.

باس لەوەشدەكات، فڕۆكەكان لە جۆری كاندایر دەبن، یەكێكیان لە وڵاتی كرواتیاو ، دوانەكەی دیكەش لە وڵاتی ئیسپانیاوە رەوانەی توركیا دەكەن و بەردەوام دەبن لە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە.

جانیز لینارچیتس سەرۆكی دەستەی قەیرانی ئەوروپا دەڵێت، “یەكێتی ئەوروپا لەمكاتە سەختەدا بە تەواوی هاوخەمی توركیایەو لەگەڵی دەبێت و ئامادەین هاوكاری زیاتری بكەین”.

ماوەی چەند رۆژێكە ئاگرێكی بەهێز رووی لە دارستانەكانی توركیا كردووەو بەشێكی زۆری درەخت و ژینگەی ئەو وڵاتەی سوتاندووە، لەئێستاشدا لە هەندێك پارێزگا ئاگر لە نزیك ماڵ و باڵەخانەكان نزیكبوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا