ماکرۆن: جەنگی جیهانی نوێمان ناوێت بەهۆی ئۆکرانیاوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی فەڕەنسا ڕایگەیاند، دەیانەوێت جەنگ لە ئۆکرانیا بوەستێنرێت، بۆ ئەوەی جەنگی جیهانی نوێ ڕوو نەدات.

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، دەیانەوێت ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە ئۆکرانیا بوەستێنرێت، نایانەوێ ببنە هۆی ئاژاوە نانەوەو جەنگی جیهانی نوێ دەست پێبکەن.

ماکرۆن کە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی، ئێمە پێویستە لە ئێستادا ئامادەبین، چونکە جەنگی نێوان ئۆکرانیا و ڕوسیا بە درێژایی هاوین بەردەوام دەبێت، سەرەتای پاییزیش سەختتر دەبێت جەنگەکە،

وتیشی پێویستە لەسەر وڵاتەکەمان بەردەوام بین لە پاڵپشتیکردنی ئۆکرانیا، هەروەها سەپاندنی سزا دژی ڕوسیا

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا