پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هاووڵاتییەكی خەڵكی گەرمیان كە لە بەریتانیا دەژی، لەكاتی كەوتنەوەی ئاگرێكدا بەهانای ئەو كەسانەوە چوو كە مەترسی لەسەر ژیانیان هەبوو و نزیكەی 30 كەسی رزگار كرد كە بەشێكیان ژن و منداڵ بوون.
سەروەر مەحمودی تەمەن 39 ساڵ كوردێكی دانیشتووی شاری رێخسامی باكور هەرێمی ویڵزە لە بەریتانیا و خەڵكی شاری كەلارە، رۆژی چوارشەممەی رابردوو بەهۆی رزگاركردنی ژمارەیەك ژن و منداڵی چەند خێزانێكی جیاواز لەڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە، ناوی بووە ناونیشانی سەرەكی رۆژنامەكانی ئەو وڵاتە.
لەبارەی رووداوەكەوە سەروەر مەحمود دەڵێت، سەعات 9ی شەوی چوار شەممە لەكاتێكدا بەتەنها لەسەر كاربووە، ئاگرێكی گەورە بەهۆی شۆرتی كارەباوە لەباڵەخانەیەكی نیشتەجێبوونی نزیك شوێنی كارەكەی كەوتوەتەوە و دەستبەجێ تیمەكانی فریاكەوتن ئاگادار دەكاتەوە.
وتیشی: بەهۆی ئەوەی ئاگرەكە زیاتر تەشەنەی دەكرد و تیمەكانی فریاكەوتنیش درەنگ دەكەوتن، بڕیاریدا خۆی بەهانای ژن و منداڵ و ئەندامانی خێزانەكانەوە بچێت.
ئەو هاوڵاتییە كوردەی دانیشتووی بەریتانیا باسی لەوەشكرد، دوای هەوڵێكی زۆر توانیویەتی زیاتر لە30 كەس لەناو ئاگر و دووكەڵی ناو باڵەخانەكە ڕزگار بكات.