پۆلیسی كۆیە:بكوژی سەروین خورشید دەستگیرنەكراوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەروین خورشید رەشید تەمەن (26 ساڵ)، ئەمڕۆ چوارشەممە لە شەقامێكی سەرەكی شاری كۆیە درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و بە 17 فیشەك كوژرا، تا ئێستا تەرمەكەی لە پزیشكی داد وەرنەگیراوەتەوە و پێشتر ئەو ژنە لە عەنكاوە سكاڵای لەسەر كەسێك تۆمار كردووە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆیە ڕایگەیاند، ئەو ژنەی ئەمڕۆ لە كۆیە كوژرا دانیشتوی شاری هەولێرە و تۆمەتباری سەرەكی ڕووداوەكەش دەستگیرنەكراوە.

لە روونكردنەوەیەكەدا عەلی عەبدوڵا عومەر، بەرێوەبەری پۆلیسی كۆیە ڕایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نزیك مزگەوتی مەلای گەورە ژنێك كە دانیشتوی شاری هەولێرە دەستڕێژی گوللەی لێدەكرێت بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا .

بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆیە وتی: ئەو ژنە دانیشتووی كۆیە نیە و بۆ ئیش و كاری دادگا هاتۆتە كۆیە، كاتێك لەئۆتۆمبیل دادەبەزێت راستەوخۆ لەلایەن كەسێكەوە دەدرێتە بەر دەستڕێژی گولـلەو بكوژەكە هەڵاتووە و تا ئێستا دەستگیرنەكراوە.

روونیشیكردەوە، لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی كۆیە شۆفێری ئەو تەكسیەی ژنەكەی هێناوە بۆ كۆیە دەستگیركراوە، لێكۆڵینەوە بەردەوامە لەهەوڵدان بۆ دەستگیر كردنی تۆمەتباری هەڵاتوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا