ئەنجوومەنی وەزیران پرسی مووچە تاوتوێ دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە كۆبونەوەی ئەمرۆیدا، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان تاوتوێی دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان و وەرگرتنەوەی پێشینەكان دەكات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لە كۆبونەوەی ئەمرۆیدا، ئەنجومەنی وەزیران چەند پرسێك تاوتوێ دەكات كە یەكەمیان تاوتوێكردنی ئامادەكارییەكانە بۆ مووچەی مانگی نیسان و وادەی دابەشكردنی، دواتریش باس لە پرسی بە ئەلكترۆنیكردنی مووچەی فەرمانبەران و داهاتە نەوتی و نانەوتیەكان و رادەستكرنەوەیان بە بەغداد دەكرێت.
هەر لە كۆبوونەوەی ئەمرۆدا، ئەنجومەنی وەزیران باس لە چەند پێشنیارێكی تایبەت دەكات بۆ ئاسانكاریی گەڕاندنەوەی ئەو پێشینانەی كە لای هاووڵاتییانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا