رێككەوتنی شنگال چووە بواری جێبەجێكردنەوە

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە ئەمڕۆ لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵییەوەو لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی شنگال ئاڵای سەرجەم ئەو هێزانە لاببرێت كە لەوێ هەڵكراون.

هێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی سەرەتا هەڵمەتەكە لە ناو سەنتەری شاری شنگال دەست پێدەكەن دواتریش لە ناحییەكانی دەوروبەری شنگال ئاڵای گشت ئەو هێزانە لادەبن كە سەر بەحكومەتی عێراقی نین.

رۆژی 9ی مانگی 10ی ئەمساڵ هەرێم و بەغدا لەسەر ئاسایكردنەوەی دۆخی شنگال رێككەوتن.

رۆژی 20 ئەم مانگەش لەچوارچێوەی ئەو رێككەوتنەدا سێ لیوای پۆلیسی فیدڕاڵی لە نزیك قەزای شنگال بڵاوەیان پێكرا.

هاوكات بەشێك لەدانیشتوانی شنگال دژی ئەو رێككەوتنەن و باس لەوەدەكەن لە رێككەوتنەكەدا خواستی ئەوان بۆ بەڕێوەبردنی شارەكەین لەبەرچاو نەگیراوە.

بۆ ئەو مەبەستەش چەند كەسێك وەك نوێنەری شارەكە سەردانی مستەفا كازمیان كرد، ئەویش بەڵێنیدا داواكارییەكانیان جێبەجێ بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا