سەدر داوایەك ئاڕاستەی خۆپیشاندەران دەكات

پۆڵەتیك پرێس

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر داوا لە خۆپیشاندەرانی ناسرییە دەكات كۆتایی بە خۆپیشاندنەكانیان بهێنن و بگەڕێنەوە ماڵەكانیان.

موقتەدا سەدر تویتەر رایگەیاندووە، پێویستە خەڵكی ناسرییە بەگژی یەكدا نەچن و ئارامی شارەكەیان بپارێزن، داواش دەكات خۆپیشاندەرانی ناسرییە كۆتایی بە خۆپیشاندانەكانیان بهێنن و بگەڕێنەوە ماڵەكانیان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر كەس هەوڵی نائارامی رەوشی ئەمنی ناسرییە بدات و رێز لە شكۆی دەوڵەت نەگرێت، ئەوا پێویستە لەلایەن حكومەتەوە بەتوندی مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە لەچەند رۆژی رابردودا خۆپیشاندان لەنێوان بەشێك لە هاوڵاتیان و لایەنگرانی موقتەدا سەدر روویداو دواتر گرژی لێكەوتەوەو بەهۆیەوە ژمارەیەك خۆپیشاندەر كوژران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا