نرخی نەوت بۆ سێیەمین رۆژ لەسەریەک بەرزبوونەوە تۆماردەکات

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ نرخی نەوت بۆ سێیەمین رۆژی یەک لەدوای یەک، بەرزبوونەوەی تۆمارکرد.

رۆژی چوارشەممە (8-2-2024)، لەپاش کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوتی خاوی دەریای باکوور 18 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 78 دۆلار و 75 سەنت. هەروەها، نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 20 سەنت بەرزبووەوە و بە 73 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە رۆژی چوارشەممەدا بۆ کەمبوونەوەی قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمرکا دەگەڕێتەوە کە پێشبینی دەکرا لە هەفتەی پێشوودا ئاستی بەرهەمی ئەو وڵاتە بگاتە 1.2 ملیۆن بەرمیل، بەڵام تەنها 670 هەزار بەرمیل نەوت قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا بووە لە هەفتەی رابردوودا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا