ئامادەكارییەكان بۆ پرۆسەی خوێندن لەرۆژئاوای كوردستان دەستپێدەكات

پۆڵەتیك پرێس:
لەرۆژئاوای كوردستان‌و ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەر لە باكورو رۆژهەڵاتی سوریا، ئامادەكاری بۆ دەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن دەكرێت.

كەوسەر دۆكۆ، هاوسەرۆكی دەستەی پەروەردە لە باكوورو رۆژهەڵاتی سوریا، تایبەت بە پۆڵەتیك پرێسی وت: لەسیستمی ئیدارەی خۆسەریدا زمانی دایك بناغەی پەروەردەیە بۆ خوێندن، واتا لە پۆلی یەك تا پۆلی سێی سەرەتایی زمانی دایك دەخوێنرێت‌و لە هەمان كاتتدا زمانی ناوچەیش دەخوێندرێت، بەشێوەیەك ئەگەر خوێندكار كورد بێت بە كوردی دەخوێنێت عەرەب و سوریالیش بەزمانی دایكی خۆیان دەخوێنن، لە دوای قۆناغی سەرەتایی خوێندكار ئازادە لەوەی بەكام زمان بەردەوامی بە خوێندنی خۆی بدات.

سەبارەت بە ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێی خوێندن، كەوسەر دۆكۆ، وتی: وانەكان و مامۆستا ئامادەكاری بۆ كراوە خوێندكاران ژمارەیان كەمدەبێتەوە لە هۆڵەكانی خوێندندا و رێگە بە كۆبوونەوەی زۆری خوێندكاران نادرێت و تا سێ مانگ چاوەڕوان دەبین لەباشتربوون، یان خراپ بوونی دۆخی تەندرووستیدا ئامادەكاری كراوە بۆ بەردەوامیدان بەخوێندنی ئەمساڵ.

سەرەڕای خوێندن بەزیانی دایك لەناوچەكانی ئیدارەی خۆسەر لەرۆژئاوای كوردستان، بەڵام حكومەتی سوریا دان بەخوێندنی ئەو ناوچانە نانێت‌و ئەوەش كێشەی بۆ زۆرێك لەخوێندكارانی ناوچەكە دروست كردووە.

لەبارەی كێشەو گرفتی خوێندكاران‌و داننەكانی حكومەتی سوریا بەخوێندنی ناوچەكانی ئیدارەی خۆسەر، هاوسەرۆكی دەستەی پەروەردە لە باكوورو رۆژهەڵاتی سوریا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، لەرۆژئاوای كوردستان تا قۆناغی ئامادەیی خوێندن هەیەو دواتریش زانكۆو پەیمانگا هەیە، بۆیە خوێندكاران پێویستیان بەدەسەڵاتی سوریا نابێت بۆ خوێندن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا