پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بۆ یەکەمجار سوریا بڕیاریدا ڤیزا لەسەر هاوڵاتیانی عێراق لاببات و عێراقییەکان دەتوانن بەبێ ڤیزا و ڕێگەدانی ئەمنی بچنە ناو خاکی سوریاوە.
بەپێی میدیاکانی سوریا، بۆ یەکەمجار وڵاتەکەیان بڕیاریداوە ڤیزا لەسەر هاوڵاتیانی عێراق لاببات و لەمەودوا عێراقییەکان دەتوانن بەبێ ڤیزا و ڕێگەدانی ئەمنی بچنە خاکی ئەو وڵاتە.
ئاماژەیان بەوەشکرد، بڕیارەکە لە دوێنێ چوارشەممەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و تەواوی دەروازە وشکانیی و ئاسمانییەکان دەگرێتەوە.
ڕوونیانکردووەتەوە، هاوڵاتیانی عێراقی لەگەڵ گەیشتنیان بۆ سنوورەکانی سوریا لەڕێگای وشکانی یان ئاسمانی ڕەزامەندی چونە ناو خاکی سوریا وەردەگرن و پێویست بە داوای ڤیزای پێشوەخت ناکات.