وادەی كاركردن لەپڕۆژەكانی هەڵەبجە ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، دوای پشووەكانی جەژن كاركردن لەتەواوی ئەو پڕۆژانەی كەوەستاون لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە دەست پێدەكاتەوە.

كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، دوای پشووەكانی جەژن بەبڕی 30 ملیار دینار پڕۆژە پێشنیاركراوەكانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە كە چونەتە پرۆسەی تەندەرینەوە لەگەڵ ئەو پرۆژانەشی پێشتر وەستاون كاركردن تیایاندا دەست پێدەكاتەوە.

وتیشی، 30 ملیار دینار بۆ پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە رەزامەندی خەرجكردنی لەسەر دراوە بڕی 11 ملیارو 600 ملیۆنی بۆ پڕۆژەوەستانەوەكانی هەڵەبجە تەرخانكراوەو كۆمپانیاكان پەیوەندی دار ئاگاداركراون دوای جەژن دەست بەكارەكانیان بكەنەوە

راشیگەیاند، بڕی 11 ملیارو 500 ملیۆن دیناریش بۆ پڕۆژە پێشنیاركراوەكانی سنوری پارێزگای هەلەبجە تەرخانكراوە كە دوو ملیارو 700 ملیۆنی لای ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجەیە و بۆ پڕۆژەكانی سنوری شارەوانییەكان و نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكان تەرحانكراوە و بڕی سێسەدو 30 ملیۆن دیناریشی بۆ بواری كارەبای هەڵەبجە تەرخانكراوە.

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشكرد، بەشێكی ئەو پارەیەی بۆ پارێزگای هەڵەبجە تەرخانكراوە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی هەرێمەوە بۆ كارەكانی پڕۆژەی پردی تووە قوت دانراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا