ئێران كێشە بۆ ئاوی هەڵەبجە دروست دەكات

پۆڵەتیك پرێس

بەهۆی گرتنەوەی ئاو لەلایەن وڵاتی ئێرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان ڕێژەیەكی بەرچاو لەگەڕەكەكانی پارێزگای هەڵەبجە بێ ئاودەبن و ساڵانەش ئەو كێشەیە دووبارەدەبێتەوە.

كاوە عەلی جێگیری پارێزگاری هەڵەبجە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەو ئاوەی لە ئێرانەوە دێت بۆ هەڵەبجە بەڕێژەی بەرچاو كەمیكردووەو هۆكاری كێشەكەش كەمتەرخەمی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارو كۆمپانیای جێبەجێكاری تایبەت بەپڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی پارێزگای هەڵەبجە.

وتیشی، “بەهۆی گرتنەوەی ئاو لەلایەن ئێرانەوە رێژەی هاتنی ئاو لە ئێران و دەربەندیخانەوە بۆ هەڵەبجە كەمبوەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەسبەینێ وە دوو لەسەر سێی گەڕەكەكانی پارێزگای هەڵەبجە بێ ئاو دەبن و بۆچ ارەسەركردنی كێشەكەش دەبێت عێراق لەوبارەیەوە لەگەڵ ئێران گفتوگۆ بكات و كێشەكە بەشێوەی بنەڕەتی چارەسەر بكات.

ساڵانەو لەگەڵ بارینی باران ئێران لەرێگەی بەنداوەكانییەوە بەشێك لەو ئاوە گلدەداتەوە كە لەسنوری پارێزگای هەڵەبجەوە دەڕژێتە هەرێمەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا