پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەبەردەم وەزارەتی دارایی عێراق، بەشێک لە کارمەندانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کە گرێبەستەکانیان هەڵپەسێردراوە، دەستیان بە گردبوونەوە کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە بەشێک لە کارمەندانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبەردەم بینای وەزارەتی دارایی لە بەغدا گردبوونەوە و داوا دەکەن گرێبەستەکانیان لە کاتییەوە بۆ بگۆڕن و بیکەن بە تەشغیلی.
بەشێکیان ئاماژە بەوە دەکەن، گرێبەستەکانیان هەڵپەسێردراوە و نێردراونەتەوە بۆ ماڵەوە، نە دەتوانن لە شوێنی دیکە داوای دامەزراندن بکەن چونکە ناویان لە کۆمسیۆن هەیە، نە کۆمسیۆنیش گرێبەستەکانیان بۆ دەکات بە تەشغیلی.
بەگوێرەی زانیارییەکان، تا ئێستا هیچ کام لە بەرپرس و لایەنەکان نەهاتوون بەدەم داواکاریی ئەم کەسانەوە.