جارێكی دیكە نرخی نەوت بەرزبوەوە

پۆڵەتیك پرێس

جارێكی دیكە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووەنەوەی بەخۆیەوە بینی و بەراورد بە 24 كاتژمێری رابردو هەر بەرمیلێك نەوت نزیكەی دوو دۆلار نرخەكەی بەرزبوەوە.

لە ئێستادا یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨٩ دۆلار و ٩٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریكیش بە ٨٥ دۆلار و ١٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەكرا.

ماوەی چەند رۆژێكە نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت، بەراورد بەماوەی رابردو كە بەهۆی خێرا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیكرۆن نرخەكەی رووی لە دابەزین كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا