قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا سەقامگیری ناوچەكە تاوتوێدەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازی كرد لە ئەلینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا دۆخی ئەمنی ناوچەكە و چەند پرسی دیكەی جێی بایەخی هەردوولا تاوتوێ كران.

لە تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی 1ی نۆڤەمبەری 2023 لە هەولێر بەڕێوەچوو و مارك سترۆ كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێم ئامادەی بوو، گفتوگۆكرا لە بارەی دۆخی ئەمنی ناوچەكە و لەمبارەیەوە، جێگری سەرۆك وەزیران نیگەرانی خۆی لە ئەگەری پەرەسەندنی بارگرژییەكان دەربڕی و داوای كرد حكومەتی فیدراڵ و لایەنە عێراقییەكان بە هەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخەدا بكەن و رێگە نەدەن ئاسایش و سەقامگیری عێراق بكەوێتە مەترسییەوە.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا لە ئەگەری پەرەسەندنی ئاڵۆزییەكاندا، هەموو ناوچەكە زیانی بەردەكەوێت، هەربۆیە پێویستە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و بە تایبەتیش وڵاتانی كاریگەری ناوچەكە لەڕێگەی دیپلۆماسییەوە هەموو هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ بۆ هێوركردنەوەی بارگرژییەكان و رێگریكردن لە تێكچوونی زیاتری سەقامگیری ناوچەكە.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی سیاسی و ئابوری هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد و چۆنییەتی چارەسەركردنی گرفتەكانی بەردەم جێبەجێكردنی یاسای بودجە تاوتوێ كران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا