یەختێک بە 80 کۆچبەرەوە کە بەشێکیان کورد بوون لە دەریای ئیجەدا وەرگەڕا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەختێکی کۆچبەران کە 80 کۆچبەری تێدا بووە لە دەریای ئیجە وەرگەڕاوە و 29 کەسیان رزگارکراون.

شێخ حسێن حمە ساڵح نوێنەری دەزگای لوتکە لە یۆنان ڕایگەیاند یەختێکی کۆچبەران کە 80 کۆچبەری تێدا بووە لە ئیجە وەرگەڕاوە و 29 یان رزگارکراون و 51 کەسیان بێسەروشوێنن.

وتیشی، “بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو 51 کەسەی بێسەروشوێنن ژمارەیەکیان کوردن، تا ئێستا 29 کۆچبەر رزگار کراون کە عێراقی و ئەفغانی و ئێرانین”.

ئاشکراشیکرد، تائێستا تەرمی هیچکام لە سەرنشینەکان نەدۆزراوەتەوە و بەدواداچوونەکانمان بەردەوامن.

ئەوەشی خستەڕوو، سەفارەتی عێراق لە وڵاتی یونان ئاگادار کراوەتەوە لەو ڕووداوە، بەڵام ئەوان هیچ زانیاریەکی فەرمییان بە دەست نەگەیشتووە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان ئەم یەختە پێش دوو رۆژ لە ئانتالیای تورکیاوە بەڕێ کەوتوون بە مەبەستی ئەوەی بگەنە ئیتاڵیا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا