ئەو هاوڵاتییەی شاری سنە کە بەشیرینی پێشوازی لەڕەئیسی کرد داوای لێبوردن دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەو کەسەی لە سنە بە شیرینی پێشوازیی لە ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد، داوای لێبوردن لە خەڵکی کوردستان و کەسوکاری قوربانیانی خۆپیشاندانەکان دەکات.

هاوڵاتییەکی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوای ئەوەی بە شیرینی پێشوازی لە سەرۆکی ئێران کرد، لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند، “داوای لێبوردن لە خەڵکی کوردستان دەکەم، من هیچ پەیوەندییەکم بە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە نییە و موچەخۆر و کارمەندی حکومەتیش نیم”.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕابردوو کاتێک وێنەی ئەو هاوڵاتییەی شاری سنە بڵاوبووەوە کە بە شیرینییەوە پیشوازی لە ئیبراهیم ڕەئیسی دەکات، چالاکوانان و دانیشتوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناڕەزایەتیان دەربڕی و وتیان، نابێت پیشوازی لە سەرۆکێک بکرێت کە دەستی هەیە لە کوژرانی گەنجانی ڕۆژهەڵات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا