پەرلەمانی ئەوروپا داوای لیستی ناوی چالاكوانانی بادینان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانی ئەوروپا بەدواداچوون بۆ كەیسی رۆژنامەنووسان و چالاكوانانی سنوری بادینان دەكان و بۆئەوەش داوای زانیاری لەكەس و كاری  گیراوان و سزادراوان كردووە.

ئەیهان سەعید نوێنەری كەسوكاری سزادراوانی بادینان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند دوای تاوتوێكردنى کەیسی گیراوان و سزادراوانی بادینان لەگەڵ پەرلەمانی ئەوروپا ئەوان داوای زانیاری وردیان لێكردوین لەسەر لیستێکی ناوی تەواوی زیندانیکراوانی هەرێمی کوردستان.

 

وتیشی،” تەواوی زانیارییەكانمان لەسەر گیراوان و سزادراوانی بادینان لەرێگەی كۆمیتەی مافەكانی مرۆڤەوە ئاراستەی پەرلەمانی ئەوروپا كردووە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەهەوڵەكانیان بۆ ئازادكردنی سزادراوان و زیندانیكراوانی سنوری بادینان و هەولێر بەردەوام دەبن و تەواوی رێكخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان و ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپاش هاوكارییان دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا