سەرۆكی پەرلەمان لەسەر مانگرتنی پەرلەمانتاران هاتە دەنگ

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی مانگرتنی ژمارەیەك پەرلەمانتار لەناو هۆڵی پەرلەمان رایگەیاند، ئەگەر بزانن كۆبونەوەكانی پەرلەمان گیرفانی خەڵك گەرمدەكاتەوە ئەوا ئامادەن كۆبونەوەی پەرلەمان رێكبخەن.

رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رێز لە مانگرتنی پەرلەمانتاران دەگرن، بەڵام لە ئێستادا هیچ بەرنامەیەكیان نیە بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوە.

وتیشی، “ئەگەر بزانین كۆبونەوەكانی پەرلەمان گیرفانی خەڵك گەرمدەكاتەوە، ئەوا ئامادەین 48 كاتژمێری دیكە كۆبونەوە ڕێكبخەین”.

ئەمڕۆ ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوردستان وەك پاڵپشتییەك بۆ خۆپیشاندەران و نەبونی موچە مانگرتنیان لەناو پەرلەمانی كوردستان راگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا