سەرۆكی پەرلەمان: لەروومان نایەت داتای سەردانی پرۆژەكان لەلایەن لیژنەكانی پەرلەمان بخەینە ڕوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە كۆبوونەوەی پەرلەماندا لەبارەی سەردانی لیژنە لاوەكییەكانی پەرلەمان بۆ پرۆژەكان رایگەیاند: ئەم خولەی پەرلەمان سێ‌ ساڵی تەواو كرد، بەڵام دڵم دێشێت كە داتای سەردانەكان بۆ رای گشتی دەخەمەڕوو كە لەكۆی زیاتر لە 1000 پرۆژە لیژنە لاوەكییەكانی پەرلەمان تەنها 26 جار سەردانیان كردوە.

رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا رایگەیاند: چەندین جار وەك پەرلەمانتاران وتوتانە ناچین بۆ لای وەزیر، دەبێت وەزیر بێت بۆ لامان، بەڵام ئەی چۆن ئاساییە ئەگەر كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەت گەندەڵی كردبێت و پەرلەمانتارێكی ئازیزی شكۆداری پەرلەمان بچێت بۆ لای، ئەگەر لەڕێی لیژنەیەكەوە نەبێت.

سەرۆكی پەرلەمان راشیگەیاند: لەم خولەی پەرلەماندا كە سێ ساڵی تەمەنی ئەم خولە تەواو دەبێت وەك دەستەی سەرۆكایەتی ویستمان داتایەك لەسەر سەردانی لیژنەكان بۆ پرۆژەكان ئامادە بكەین، بەڵام دڵم دێشێت كاتێك ئەو داتایە بۆ رای گشتی دەخەمەڕوو، ژمارەی پرۆژەكانی وەرەبەرهێنان و كەرتی تایبەت و پرۆژە حكومییەكان كە لەم كابینەیەدا بونیان هەیە زیاتر لە هەزار پرۆژەیە، بەڵام بەهەموو لیژنەكانی پەرلەمان تەنها 26 جار لیژنەی لاوەكیان بۆ سەردانی پرۆژەكان دروستكردوە.

وتیشی: ئەگەر 26 بەسەر 1000دا دابەشبكرێت دەكاتە 0.026، ئەگەر بەسەر لیژنەكانی پەرلەمانیشدا دابەشبكرێت ژمارەیەكی وا دەردەچێت لەڕومان نایەت لەناو هەڵسەنگاندنەكەمان بۆ لیژنە لاوەكیەكاندا دایبنێنین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا