رێواز فایەق: كۆبونەوەكەی ئەمڕۆ راوێژكارییە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم راوێژكاری دەبێت.

رێواز فایەق دوای كۆبونەوەی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت رایگەیاند، لەسەر داوای یەكێتی كۆبونەوەی سێ سەرۆكایەتییەكەو نوێنەرانی كورد لەبەغدا دواخرا.

ئاماژەی بەوەشكرد، دواخستنی كۆبونەوەكە بۆ ئەوەیە تاوەكو زەمینە سازیی بۆ كۆبونەكانی داهاتوو بكرێت، تاوەكو نوێنەری سەرجەم لایەنە سیاسییەكان تێیدا بەشدار بن.

باسی لەوەشكرد، كۆبونەوەكەی ئەمڕۆ راوێژكاریی دەبێت.

ئەوەش دوای ئەوە دێتن بەهۆی تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای قەرزەوە، سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم بڕیاریاندا كۆببێنەوە.

بەپێی بەیاننامەو وتەكانیشیان خەڵكی هەرێم چاوەڕوان بوون، كۆبونەوەكەی ئەمڕۆ راوێژكاری نەبێت، بەڵكو بڕیاری گرنگ و چارەنوسساز لەبارەی هەڵوێستی كورد بۆ دەستەبەركردنی مافەكانی هاوڵاتیانی هەرێم بدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا