وەزیرانی دەرەوەی تورکیاو رووسیا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات دەکەنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی رووسیای کرد و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆبووەوە و دواتر لە کۆنفرنسێکی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان ئاشکرا کرد و جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە.

رۆژی پێنجشەممە 31ی ئابی 2023 سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا پێشوازی لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد، دوای کۆبوونەوەی نێوانیشیان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا باسیان لە تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکانیان کرد، سەرەتا سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، لەگەڵ فیدان باسمان لە ئاسایکردنەوەی پەیوەدنییەکانی تورکیا و سووریا کرد، هەروەها پێشوازی لە سیاسەتی دەرەوەی ئەنقەرە دەکەین.

باسی لەوەشکرد، لەسەر پرسی وزە و گەشتیاری گفتوگۆمان کرد، هەروەها باسمان لە هاوردەکردنی بەرهەمی تورکیاش بۆ رووسیا کرد.

لەلایەن خۆیەوە، هاکان فیدان، رایگەیاند، هەموو باش دەزانن پەیوەندی ئێمە و رووسیا پەیوەندیەکی لەمێژینەیە و پەیوەندییەکانی نێوانمان بەردەوامن و زیاتریش پەرەی پێدەدەین.

هاوکات راشیگەیاند، پرسی گواستنەوەی دانەوێڵە لە رۆژئاوا تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەمان بوو، هەروەها دەمانەوێت لە گواستنەوەی دانەوێڵە بەردەوامبین و رێژەکەش زیاتر بکەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا