پۆڵه‌تیك پرێس
كه‌سێكى نزیك له‌بنه‌ماڵه‌ى شێخانى ته‌ریقه‌تى قادرى، كڕینى كۆشك له‌هه‌ولێرو گواستنه‌وه‌ى ته‌كییه‌ى كه‌سنه‌زانى له‌سنورى پارێزگاى سلێمانیه‌وه بۆ هه‌ولێر ڕه‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، دانانى ته‌كیه‌و دروستكردنى مه‌رقه‌د له‌سه‌ر وه‌سیه‌تى كۆچكردو شێخ محه‌مه‌د كه‌سنه‌زانى بووه‌و كه‌س ناتوانێت وه‌سێته‌كه بشكێنێت.
هه‌ژار جه‌لال، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ڕ‌ۆشنبیرى كه‌سنه‌زانى بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى، سه‌رله‌به‌رى ئه‌و هه‌واڵانه دورن له‌ڕاسیته‌وه كه باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ته‌كییه‌ى كه‌سنه‌زانى له‌پارێزگاى سلێمانییه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ پارێزگاى هه‌ولێر.
وتیشى: “له‌كاتى كۆچكردنى ڕابه‌رى ته‌ریقه‌تى قادرى چه‌ندین وڵات وه‌ك ئێران، توركیا، عێراق، ئه‌رده‌ن داوایان كردووه ته‌كییه‌كه بۆ وڵاته‌كانیان بگوازرێته‌وه و لاى ئه‌وان مه‌رقه‌دى بۆ دروست بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه چونكه ئه‌وه وه‌سێتى كۆچكردوو شێخ “محه‌مه‌د”ى كه‌سنه‌زانی، ڕابه‌رى ته‌ریقه‌تى قادرییه له‌هه‌موو جیهان، كه خۆى سلێمانى بۆ باره‌گه‌ى ته‌كیه‌كه و شوێنى مه‌رقه‌ده‌كه‌ى هه‌ڵبژاردوه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نى ڕ‌ۆشنبیرى كه‌سنه‌زانى باسی له‌وه‌شكرد، كه‌سیش ناتوانێت وه‌سێته‌كه بشكێنێت و ڕه‌تیبكاته‌وه وته‌كییه‌كه بۆ هه‌ولێر بگوازێته‌وه‌ه، چونكه ئه‌گه‌ر ته‌كییه‌ى كه‌سنه‌زانى ببرێته هه‌ولێر ده‌بێت مه‌رقه‌ده‌كه‌ش بگوازرێته‌وه، “بۆیه مه‌رقه‌د له‌كوێ بێت، ته‌ریقه‌ت له‌وێیه”.