پۆڵەتیك پرێس
بەڕێوەبەری پێشوی پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی پارێزگای كەركوك رایگەیاند، یەكێتی بوون نە عەیبە نەبەدزییەوە دەبێت، چونكە یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەوری کاریگەری تەواوی هەبووە لەساحەکەدا نیوەی کوردستانی بەدەستەوەیە و خاوەنی دەیان شەهیدە لەمەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و سەدان شەهیدی هەیە لە لێپرسراو سەر تیپ و لیواو بە هەزار شەهیدیشی هەیە لە پێشمەرگە.
دەربارەی پەیوەندی كردن بەڕیزەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەرحەد قاد، بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركوك لەسەر پشكی پارتی لەو پۆستەدابوو.
لەڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت، لە ماڵی خۆم دانیشتووم پەیوەندی حیزبیم بەهیچ حیزبێكەوە نییە و ئەو كێشانەشی بەهۆی بەشداری كردنم لە ۆیفراندۆم هەمبووە چارەسەر نەكراوەو وەك خۆی ماوەتەوە.
هەروەها دەشڵێت، پەیوەندیم نەكردووە بەیەكێتییەوە بەڵام ئەوەندەی یەكێتی محاوەلەی كردووە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانم پارتی ئەوەی نەكردوە لەكاتێكدا لەسەر ڕیفراندۆم من توشی ئەو كێشانە بووم كە لەسەر دەوامنەكردن و بەجێهێشتنی كەركوك بووە.
بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی پارێزگای كەركوك سەرحەد قادر ئاماژەی بەوەكردووە چەندجار وەزیری ناوخۆ و سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی هەولێریان كردووە،دەتوانرا كێشەی من و ئەو ئەفسەر و كارمەندانەی تریش چارەسەر بكرێت بەڵام نەك چارەسەریان نەكرد بگرە ئاڵۆزتریان كرد.