بەتۆمەتی دزینی هەژدە ملیۆن دینار دوو تۆمەتبار دەستگیركران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و بەتۆمەتی دزینی هەژدە ملیۆن دینار دوو تۆمەتبار دەستگیركران.

ئەمڕۆ یەکشەممە4ی شوبات، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە،” دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لەبەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆماركرد، كە قاسەی فرۆشتگاکەی شكێندراوە و بڕی 18 ملیۆن دیناری لێدزراوە، هێزەكانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستپێكرد”.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، سەرەنجام توانرا لە لایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن.

ڕوونیکردەوە، لە ئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران ، ح،ب،ع لەدایكبووی 1980 و أ،ح،ع لەدایكبووی 1979 بەناسنامە سوری، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا