نرخی کارەبای موەلیدەی ستییەکان بۆ مانگی ئەیلول دیاریکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە28ی ئەیلول، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکان بۆ مانگی ئەیلول دیاریکرا.

کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی (9) ئەیلول دیاریکرد، کە بریتیە لە (274) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

ئاماژەی بەوەکرد، لەکۆبوونەوەکەدا کە نوێنەری ئەنجومەنی ستییەکانى ناو شارى سلێمانى ئامادەبوون، بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات هاوەرێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بریتیە لە (274) دینار، لە کاتێکدا مانگى ئاب ( 8 ) نرخى کێلۆوات هاوەرێک بە (276) دینار بوو.

جەختیکردەوە، پێویستیە سەرجەم ستیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە و سزادەدرێن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا