وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: دەبێت رێگە لە دزەكردنی رووسیا بۆ وڵاتانی رۆژئاوای بەڵقان بگرین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنالینا بێربۆك، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رۆژی دووشەممە رایگەیاند، دواخستنی بەئەندامبوونی وڵاتانی رۆژئاوای بەڵقان لە یەكێتیی ئەوروپا، وادەكات رووسیا دزە بكاتە ناو ئەو وڵاتانە.

بێربۆك لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند: هێنانی ئەو شەش وڵاتەی ناوچەكە بۆ ژێر ركێفی خۆمان لە كاتێكدا كە هەوڵدەدەن بێنە ناو یەكێتیی ئەوروپا، پێویستییەكی جیۆسیاسییە بە رووی ئیمپریالیزمی دڕندانەی رووسیادا.

ئەنالینا بێربۆك پێش ئەوەی بەرەو رۆژئاوای بەلقان بەڕێكەوێت، وتی: ناتوانین رێگە بە هەبوونی هیچ ناوچەیەكی خۆڵەمێشی لە ئەوروپا بدەین و پێویستە پێكەوە هەر شتێكمان لەدەستبێت بیكەین بۆ ئەوەی ئەو ناوچانە بپارێزین كە رووسیا دەتوانێت بۆ ناسەقامگیركردن، بڵاوكردنەوەی زانیاریی ناڕاست و دزەكردن بەكاریانبێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا