ئۆکرانیا فڕۆکەیەکی شەڕکەری رووسیا دەخاتەخوارەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا، ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی ستراتیجیی توپۆلیڤ “Tu-22M3″ڕووسیامان لە دووری نزیکەی 300 کیلۆمەتر لە خاکی ئۆکرانیاوە خستووەتە خوارەوە.

گۆڤاری “پۆلیتیکۆ” بڵاوی کردەوە، هەواڵگریی سەربازیی ئۆکرانیا پشتڕاستی کردووەتەوە، کە “ئەو فڕۆکە ڕووسیەی پێکراوە، توانیویەتی خۆی بگەیەنێتە ناوچەی ستاڤرۆپۆل لە ڕووسیا، لەوێ کەوتووەتە خوارەوە”.

هەواڵگریی سەربازیی ئۆکرانیا ڕایگەیاندووە، سوپای ئۆکرانیا هەمان ئامرازی بەکارهێناوە بۆ خستنەخوارەوەی فڕۆکە بۆمبهاوێژەکە کە پێشتر بۆ خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سیخوڕی A-50بەکارهاتووە، لەسەر دەریای ئازۆڤ لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردوودا.

فڕۆکە بۆمباهاوێژە پێشکەوتووەکەی Tu-22M3 یەکێکە لە چەکە تازەکانی هێزی ئاسمانیی ڕووسیا، بەهۆی باڵەکانییەوە دەناسرێنەوە و  زۆر خێرایە بۆ مانۆکردن، هەروەها مووشەکەکانی لە دووری زیاتر لە 2200 مەترەوە ئامانجەکانی دەپێکێت.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیاش لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، فڕۆکەکە لەکاتی گەڕانەوەی لە ئەرکێکدا لە ئۆکرانیا بەهۆی تێکچوونی کەوتووەتە خوارەوە، لەهەمان کاتدا دانیشتوانی شاری ستاڤرۆپۆل گرتەی ڤیدیۆیی فڕۆکەیەکی سووتاویان لە ئاسمانەوە بڵاو کردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا