پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئارایشتگای “سامر بیوتی”یان داخست بەهۆی ئەوەی پابەند نەبووە بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و بەشێک لە کۆگاکەی بەنایاسایی کراوەتە شوێنی مانەوەی چەند کەسێک.
ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و نەبوونی کارتی تەندروستی کارمەندەکان، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئارایشتگای (سامر بیوتی) لە شەقامی سەرەکی بەختیاری داخست و رێکارە یاساییەکانی لەگەڵ دەگرێتەبەر.
قائیمقامیەتی سلێمانی لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، بەپێی راپۆرتی لیژنەی ئارایشتگاکان، لە کۆگای ئەم ئارایشتگایەدا بڕێکی زۆر مەوادی بەسەرچوو تێکەڵ بە مەوادەکان کراوە و بەشێوەی زۆر ناتەندروست هەڵگیراون، سەرەڕای ئەوەی بەشێکی کۆگاکە بەشێوەی نایاسایی کراوە بەشوێنی مانەوەی چەند کەسێک.
ئەوەش هاتووە، بە بڕیاری قائیمقامیەتی سلێمانی و لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە ئەو ئارایشتگایە داخراو رێکاری یاسایی لەگەڵ دەگیرێتەبەر.