رزگار محەمەد: بارودۆخی دادگاو دادوەری‌و یاسا لەئاستێكی خراپدایە

پۆڵەتیك پرێس:
بەهۆی لەدەستدانی متمانەی دادگاكان هەر رۆژەو بەجۆرێك خوێندنەوە بۆ ئەو كەیسانە دەكرێت، كە دادگا بڕیاری لێداون‌و دادوەرێكیش دەڵێت: كاروباری دادگاكان بەجۆرێك تێكەڵكراوە نازانرێت بەرگری لەكام دەسەڵات بكرێت.

دادوەر، رزگار محەمەد ئەمین، ئەندامی داواكاری گشتی بەپۆڵەتیك پرێسی وت: بارودۆخی دادگاو دادوەری و یاسا لەئاستێكی خراپدایە و دادگاكان متمانەیان لەدەست داوەو زۆر جار لەپشتی دادگاوە قسە لەسەر كەیسەكان دەكرێت و پێویستە پێداچوونەوە بەستراتیژی گشتی دادوەری لەهەرێم بكرێت بۆچارەسەری ئەو دۆخەی ئێستا.

رزگار محەمەد وتیشی: ئامانجی هەر دادوەرو مافناسێك گەڕانەوەی شكۆیە بۆ دادگاكان تاكارەكانی لەسەر سكەیەكی زانستی یاسایی و ویژدانی بڕوات ئەوەش وادەكات دادگاكان متمانە لەدەست نەدەن.

باسی لەوەشكرد، بارودۆخی دادگاكان لەهەرێم بەرەو دوواوە هەنگاو دەنێت و هەر كەس هەڵدەستێت قسەی لەسەردەكات ئەوەش توشی شكست دەكات.

دادوەر، رزگار محەمەد ئەمین، ئاماژەی بەوەشكرد، دۆخی دۆخی سیاسی و یاساو تەواوی دۆسییەكان لەهەرێمی كوردستان بەجۆرێك تێكەڵی یەك كراون نازانرێت دیفاع لەكام دەسەڵات بكرێت لەهەر لایەكەوە سەیری دەكەی بێئومێدی دەبینیت لەكاتێكدا هەوڵدان بۆجیاكردنەوەی دەسەڵاتەكان كارێكی ئاسانە.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند رۆژێكە كەیسی سزادانی چەند چالاكوانێكی بادینان‌و ئازادكردنی چەند تۆمەتبارێك لەلایەن سەرۆكی حكومەتەوە، كاردانەوەی زۆری لەهەرێمی كوردستان دروست كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا