لە رێگەی ئەم بەستەرەیەوە فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوون پڕبکەرەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دابەشکردنی فۆرمی 9 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەمدەرامەتان راگەیەندرا و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنیش دەڵێت، بێ وەرگرتنی پێشەکی پێیان دەدرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 8ـی ئابی 2023، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لە مەراسیمێکدا پرۆسەی دابەشکردنی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون و کاراکردنی فۆرمەکەی بەشێوەی ئۆنلاین بۆ هاوڵاتیانی کەمدەرامەت راگەیاند.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە رایگەیاند، لەمڕۆوە پێگەی ئەلیکترۆنی تایبەت بە داواکردنی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسانی کەمدەرامەت لە هەرێمی کوردستان کارا دەکرێت و پێشکەشکردنی داواکاریش تا 1ی 12ی 2023 بەردەوام دەبێت.

هەروەها وتیشی، ژمارەی یەکەکان لە چوارچێوەی یاسای نیشتەجێبووندا دروستکراون کە ژمارەیان 9 هەزار و چوار یەکەی نیشتەجێبوونە، کە بەشێکیان تەواو بوون و بەشێکیان کارکردن تێیاندا بەردەوامە.

هاوکات، وەزیری ئاوەدانکردنەوە پرۆسەی وەرگرتنی یەکەکانی لەلایەن کەسانی کەمدەرامەت و کرێنشینانی هەرێمی کوردستانی روونکردەوە و وتی، پرۆسەی دابەشکردن لە رێگەی ئەو فۆرمە ئەلیکترۆنیەوە دابەش دەکرێت و ئەگەر هاوڵاتییەک شایستە بێت یەکەیەکی نیشتەجێبوون وەردەگرێت و بە ماوەیەکی درێژخایەن و بە قیستی 25 ساڵ مانگانە پارەکەی دەداتەوە.

لای خۆشیەوە جەمال عومەر، سەرپەرشتیاری دروستکردنی فۆرمی ئۆنلاینەکە، وردەکاری شێوازی پڕکردنەوەی فۆرمەکەی رونکردەوە، کە لەرێی ئەو لینکەوە دەبێت کە لە پەیجی وەزارەت بلاودەکرێتەوە، وتیشی؛ پرۆسەکە بەشێوەیەکی دادپەوەرانەیە بەجۆرێک بەپێی خاڵبەندی و شایستەبون یەکەی نیشتەجێبون دەدرێتە ھاوڵاتیانی کەمدەرامەت.

بەستەرەی تایبەت بە پڕکردنەوەی یەکەی نیشتەجێبوون:

http://ru.emocah.com/index.php?module=users%2Flogin&fbclid=IwAR1z0Qk0h0PXBxVDtASCe9Z7O0zOzflhSGmFMnTFrqgjHCmTyYWoR83-tio

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا