تەقینەوەیەک لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی روویدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەمێک لەمەوبەر تەقینەوەیەک لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی روویدا و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆڵەتیک پرێس تەقینەوەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی (19ی نیسانی 2024) روویداوە و عەتا سەراوی، ئەندامی پێشوی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانیش بە میدیای یەکێتی راگەیاندووە کە ئۆتۆمبێلەکەی ئەو لە تەقینەوەکەدا بە ئامانج گیراوە.

‌هێزەکانی ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، هیچ کەس لە تەقینەوەکەدا زیانی پێنەگەیشتووە بەڵام زیانی ماددی بەر چەند ئۆتۆمبێلێک لە نزیک شوێنی تەقینەوەکە کەووتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا