وەزارەتی تەندروستی نەخۆشخانەیەكی داخست

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی تەندرووستی بڕیاری داخستنی ئەو نەخۆشخانەیەی دەركرد كە داوای بڕە پارەیەكی زۆریان لە خیزانێك كردبوو بۆ دانەوەی تەرمەكەیان.

د.ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بڕیاری داخستنی ئەو نەخۆشخانەیان پەسەند كردووە كە داوای بڕە پارەیەكی لە خیزانێك كردبوو لە بەرامبەر دانەوەی تەرمێك بەو خێزانەكە.

لە چەند هەفتەی رابردودا نەخۆشخانەیەكی تایبەت لە شاری هەولێر لە بەرامبەر پێدانەوەی تەرمێك بەرامبەر بە خێزانێك داوای ١٠ ملیۆن دیناریان كردبوو.

ئەو روداوەش كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناو بەهۆیەوە وەزارەتی تەندروستی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی بۆ پێكهێنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا