بەغدا لەگەڵ لایەنی ئەمریکی بۆ دۆزینەوەی رێگایەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان کاردەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئەمنی ئاشکرایکرد، بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان بەغدا لەگەڵ لایەنی ئەمریکی کاردەکات.

خالید یەعقوبی، راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی، سەرپک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئەمنی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، بەغدا لەگەڵ لایەنی ئەمریکی بۆ دۆزینەوەی رێگایەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان، لەوانە هێرشەکانی ئەم دواییەی دەکرێنە سەر هێزەکانی ئەمریکا لەناو خاکی عێراقدا کاردەکات.

ئاماژەی بەوەکرد،گفتوگۆکان بۆ دزۆینەوەی ڕێگایەکە لەگەڵ ئەمریکا و هاوپەیمانان، بەمەستی ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکانیان.

جەختیکردەوە،  لەئێستادا سوپای عێراق بەهێزە و پێویستی بەهیچ هێزێکی بیانی لەناو خاکی وڵاتەکەیدا نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا