پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ پێنجشەممە28ی کانونی یەکەم، لە تورکیا لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا 10 کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەئەنجامی پێکدادانی حەوت ئۆتۆمبێل لە سنوری پارێزگاکی ساکاریا، کە سێ ئۆتۆمبێلی پاسی نەفەرهەڵگر و بارهەڵگرێکیان تێدابوو لەسەر رێگای خێرای مارمارای باکوور لەناوچەی داغدیبی بەئاراستەی ئیستانبوڵ ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا.
یاشار کارادەنیز، پارێزگاری ساکاریا بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئاشکرایکرد، 10 کەس لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە و 59 کەسی دیکەش برینداربوون.
ڕوونیکردەوە، قوربانییەکانی ڕووداوەکە بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە و لێکۆڵینەوەکانیش لە ڕووداوەکە دەستیانپێکردووە.