كاوە مەحمود: شێوازی بەڕێوەبردنی عێراق شكستیهێناوە

پۆڵەتیك پرێس

سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان شێوازی حكومڕانی لە عێراق بە شكستخواردو وەسف دەكات و باس لەوە دەكات، پێویستە هەرێم و بەغدا لە بوارەكانی بودجەو ماددەی 140 و كۆی داهاتەكان رێككەوتن بكەن.

كاوە مەحمود سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی هەگبەی پۆڵەتیك كە لە رادیۆی پۆڵەتیك پەخشكرا رایگەیاند، كێشەكانی نێوان بەغدا وهەرێم تازە نین و پەیوەندیان بەقەیرانی دەوڵەتی عێراقەوە هەیە و بەتەنها رێككەوتن لەسەر بودجە كێشەكانیانی نێوان ناوەند و هەرێم چارەسەر ناكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر بەتەنها لەسەر بودجە رێكبكەون ئەوا كێشەكانی نێوان بەغداو هەرێم چارەسەر نابێت و بەوشێوەی ئێستا دەمێنێتەوە، چونكە گرفتەكان هی دەوڵەتی عێراقەو بەوعەڵییەتی بەڕێوەبردنە دەمێنێتەوە بۆیە هەندێكجار هەرێم سودی لەلاوازی دەوڵەتی عێراق دیووە.

وتیشی، “ئەگەر رێكەوتنی نێوان بەغداو هەرێم بەپێی دەستور بكرێت دەبێت رێكەوتنیش لەسەر مادەی 140 و دابەشكردنی تەواوی داهاتەكان بكرێت ئەگەر نا كێشەی نێوان هەرێم و بەغدا تەنها بودجە نییە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا