سەدر ئەڵمانیا و بەریتانیا و پاپای ڤاتیکان بە پشتیوانیکردنی هاوڕەگەزخوازان تۆمەتبار دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر پاپای ڤاتیکان و هەردوو دەوڵەتی بەریتانیا و ئەڵمانیا تۆمەتبار دەکات بەوەی پشتیوانی لە هاوڕەگەزخوازان دەکەن.

لە نوێترین بڵاوکراوەیدا موقتەدا سەدر دەڵێت، “بەریتانیا و ئەڵمانیا لە هەموو ڕوویەکەوە ماددی، مەعنەوی، سیاسی، میدیایی، پزیشکی، کۆمەڵایەتی، یاسایی و وەرزشی پشتیوانی لە هاوڕەگەزخوازان دەکەن، تەنانەت زیاتر لەو پشتیوانییەی پێشکەش بە ئۆکرانیاش دەکرێط کە بەدەست جەنگی ڕوسیاوە دەناڵێنێت و بەهۆیەوە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا توشی قەیرانی وزە بوون”.

لە بڵاوکراوەکەیدا سەدر ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو دوو وڵاتە دیاردەی بەبیابانبوون و وشکەساڵی و پیسبوونی ژینگە و تێکچوونی ئاووهەوا و هەژاریی وڵاتانی ئەفریقا و جنگ و نەخۆشییەکانیان پشتگوێخستووە کە مەترسی ڕاستەقینەن و ڕوبەڕوی جیهان دەبنەوە، کەچی لە هەمان کاتدا خەریکی پشتیوانیکردنی کۆمەڵگەی هاوڕەگەزخوازانن.

لەلایەکی دیکەوە باس لە پاپای ڤاتیکان دەکات و تۆمەتباری دەکات بەوەی پشتیوانی لە هاوڕەگەزخوازی دەکات و دەڵێت، بەلامەوە سەیرە پاپا وتویەتی ئەوانە “ڕۆڵەی خودان”! بەڵگە چییە کە ئەوانە ڕۆڵەی خودان؟ دەرچوونی پاپا لە بێدەنگییەکەی و پشتیوانیکردنی لە هاوڕەگەزخوازان بابەتێکی سەیرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا