لە بەغدا بڵاوە بەهێزە ئەمنییەكان دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەترسی خۆپیشاندانی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان دژ بە بەرزبونەوەی نرخی دۆلار، لەچەند ناوچەیەكی بەغدا بڵاوە بە هێزە ئەمنییەكان كراوە.

خۆپیشاندەران پێشتر رایانگەیاندبوو، كە رۆژی دوو شەمە 21ی 12، دژ بە بڕیارەكانی بانكی ناوەندی خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجام دەدەن، تاوەكو بڕیارەكانی هەڵبوەشێنێتەوە.

ماوەی سێ رۆژە حكومەتی بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریداوە بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبكاتەوە، بەجۆرێك نرخی 100 دۆلاری بەرامبەر145 هەزار دیناری عێراقی چەسپاندووە، ئەوەش بووەتە هۆی ناجێگری بازاڕ و بەرزبوونەوەی نرخی شتومەك.

بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەشێكە لەو ڕێوشوێنانەی حكومەتی عێراق بەنیازە لە ساڵی 2021 بیگرێتە بەر لە پێناو كەمكردنەوەی ئاستی كوردتهێنانی بودجە، كە بریتین لە بەرزكردنەوەی نرخی سوتەمەنی و كەمكردنەوەی موچە و دەرماڵەی فەرمانبەران و زیادكردنی باج.

شەقامی عێراقیش لە گرتنەبەری ڕێوشوێنەكان نیگەرانەو وەك پێشتر رایانگەیاندبوو، بڕیارە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە شاری بەغدا و چەند پارێزگایەكی دیكە ئەنجام بدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا