كۆمپانیای ئەپڵ لە مەراسیمێكی تایبەتدا كاتژمێرێكی زیرەك و ئایپادێكی نوێی نمایشكرد.
كاتژمێرە نوێیەكەی ئەپڵ ناوی سێریس٦ـە و توانای پێوانەكردنی رێژەی ئۆكسجینی لە ١٥ چركەدا هەیە و لە رێگەی مەچەكەوە پێوانەی رێژەكە دەكات.
كاتژمێرە زیرەكەكەی ئەپڵ بە رەنگی سور نمایشكرا، بەڵام بە ژمارەیەك رەنگی دیكەش بەردەستدەبێت و نرخی كاتژمێرەكە ٣٩٩ دۆلارە.
هاوكات، ئەپڵ چەند خزمەتگوزارییەكی نوێی بۆ كاتژمێرەكەی زیادكردووە، كە پەیوەستن بە خێزان و تەندروستییەوە.
هاوكات خزمەتگوزاری (رێكخستنی خێزان) كە تایبەتە بە خێزان و لە رێگەیەوە دایكان و باوكان دەتوانن كۆنترۆڵی كاتژمێرەكانی منداڵەكەیان بكەن بە ئامێرە زیرەكەكانی خۆیانەوە.
هەر لە مەراسیمەكەدا، ئایپادێكی نوێ نمایشكرا كە هەمان دیزاینی ئایپادی پێشووە، بەڵام توانستێكی خێراتریی هەیە و بەرێژەی ٤٠% لە بەرهەمەكەی پێشوو خێراترە و لە كوالێتی وێنە و فۆتۆشدا پێشكەوتووترە.
ئایپادە نوێیەكەی ئەپڵ پێنووسێكی تایبەت بە خۆی لەگەڵدایە و نرخەكەی ٣٢٩ دۆلارە و بۆ فێرخوازان نرخی ٢٩٩ دۆلارە.