ئاسایشی سلێمانی دەست بەسەر 120 كیلۆ ماددەی هۆشبەردا دەگرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە (120 ) كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە چەند هەڵمەتێكی جیاوازدا، دەستیگرت بەسەر بڕی ( 120.600) سەد و بیست كیلۆ و شەش سەد گرام ماددەی هۆشبەر و دەستگیركردنی دوو بازرگانی مادەی هۆشبەریشی راگەیاند .

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە ئەنجامی هەڵمەتە بەردەوامەكانی دەزگای ئاسایش بۆ دەستگیركردنی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و بنبڕكردنی ئەو ماددانە كە دەبنە هۆی زیان گەیاندن بە كۆمەڵگاو و ئابوری ووڵات و لەپێناو هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان لە مەترسی و كاریگەرییە خراپەكانی ئەو ماددانە .

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی / ناوشار بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەكان، لە سێ هەڵمەتی جیادا و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لەناو شاری سلێمانی و دەوروبەری توانیان دوو تۆمەتباری بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربكەن بە ناوەكانی ( خ ، م ، م ) و ( أ ، م ، أ ) دانیشتووی هەرێمی كوردستانن و مەبەستیان بووە سەرجەم ماددە هۆشبەرەكان لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی كوردستان ساغبكەنەوە، هەروەها دەستگیراوە بەسەر بڕێكی زۆر لە جۆرە جیاوازەكانی ماددەی هۆشبەردا كە بریتین لە :

(10) كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( كۆكاین )

(75) كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( كریستاڵ )

(30) كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( ئەمفیتامین )

(5.600) گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( تلیاك )

ئەوەشهاتووە لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، تۆمەتباران بە ماددەی ( 26 ) لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵیەكان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا