پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres
قائیمقامی شەنگال وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی تۆمەتبار کرد بەوەی “هاوبەشی سەرەکیە لە کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان و بەردەوامی ئازارەکانیان”.
مەحما خەلیل، قائیمقامی شەنگال رایگەیاند، “وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئەو کەسانەی بەرپرسن تیایدا، ناتوانن لەم سەرمایەدا نەوت و چادر بۆ ئاوارەکان دابین بکەن، جگە لەوەی ناتوانن ژینگەیەکی گونجاو بڕەخسێنن بۆ گەڕانەوەیان و شایستە و مافە یاساییەکانیان بۆ بگەڕێننەوە”.
وتیشی: وەزارەت ژمارەیەکی زۆر لە خێزانەکانی داعشی هێناوەتە کەمپی جدعە لە پارێزگای نەینەوا و هەموو پێداویستییەکانی بۆ دابینکردوون، ئەمەش سوکایەتییەکی گەورەیە بۆ ئاوارەکان کە ئێزدییەکان سێیەکیان پێکدەهێنن.
مەحما خەلیل دەپرسێت: ئایا ئەمە ئەو مافانەیە کە دەدرێتە ئەو ئێزدیانەی لە مێژووی عێراقدا گەورەترین کۆمەڵکوژیان بەرامبەر کراوە؟ داواش لە نەتەوەیەکگرتووەکان و مەرجەعە ئایینییەکان و لایەنە سیاسییەکان دەکات، کۆتایی بەم نادادییانە بهێنن کە بەرامبەر ئێزدییەکان دەکرێت.