پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکی فەڵەستین دەڵێت، بزووتنەوەی حەماس لە سیاسەت و کردەوەکانیدا “نوێنەرایەتی گەلەکەمان ناکات” و داوای دەستبەجێ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە لە هەردوولاش دەکات.
ئاژانسی وەفا-ی فەڵەستینی ئاشکرایکردووە، مەحمود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا ئاشکرایکردووە، بزووتنەوەی رزگاریخوازی فەڵەستین، تاکە بزووتنەوەی شەرعی و هەڵبژێردراوی گەلی فەڵەستینە.
مەحمود عەباس، داوای دەکات هەردوولا دەستبەجێ دیلەکانی یەکتر ئازادبکەن و کۆتایی بە شەڕوپێکدادانەکان بهێنن. هەروەها داواشی لە ئیسرائیل کرد، هێرشەکانی بۆسەر کەرتی غەززە و کوشتنی هاوڵاتی مەدەنی رابگرێت و رێگە بە کردنەوەی رێڕەوی مرۆیی بدات بۆ هاوکاریکردنی هاوڵاتییانی مەدەنی.