پەرلەمانتارێكی یەكێتی: سودانی ڕەزامەندی دەربڕیوە ڕاستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ڕایگەیاند: دوای هەوڵێكی زۆری فراكسیۆنی یەكێتی و كۆكردنەوەی ئیمزای پەرلەمانتاران لەسەر كەیسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كە ڕاستەوخۆ لەلایەن بەغداوە بنێردرێت، دواجار محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێڕاق، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن هەژماری بانكیەوە مووچەی فەرمانبەران بنێرێت.

غەریب ئەحمەد وتیشی: ئەو پرسە پەیوەستە بەحكومەتی هەرێمەوە كەدەبێت داتا و زانیاری مووچەخۆران رادەستی حكومەتی فیدڕاڵ بكات، بۆ ئەوەی بەغدا ڕاستەوخۆ مووچەكانیان خەرج بكات و بیگوازێتەوە سەر هەژمارەكانیان.

ئاماژەی بەوەشكرد: هیچ ناڕەزایەتیەك لەسەر پێشنیازەكە نیە، ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان داتا و زانیارییەكانی فەرمانبەران ڕادەست بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا