پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا عێراقیەکانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ سێ شەممە، تەقینەوەیەک کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کردە ئامانج لە بەسڕە.
سەرچاوەکە وتی، بۆمبێکی چێنراو بەیانی ئەمرۆ سێ شەممە، 21-12-2031، بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی پاڵپشتی لۆجیستی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا تەقییەوە، لەو کاتەی دەیانویست سنوری بەسڕە تێپەڕێنن.
ڕوونیشی کردەوە، تەقینەوەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی ماددی بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتووە.