ڕاپرسییەكان پێشبینی بردنەوەی بایدن دەكەن

پۆڵەتیك پرێس:
هەموو راپرسییەكان پێشبینی ئەوە دەكەن، كە جۆ بایدنی كاندیدی دیموكراتەكان براوەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا دەبێت، كە رۆژی سێ‌ شەممە پرۆسەی هەڵبژاردنەكە بەرێوەدەچێت.

لەبەرانبەر پێشبینییەكان دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا، كە هاوكات كاندیدی كۆمارییەكانە بۆ سەرۆكی ئەمریكا، هەموو راپرسییەكانی رەتكردەوەو وتی: ئەو راپرسیانە ساختەن.

ترامپ لە كۆتا ڕۆژی هەڵمەتی هەڵبژاردن لەفایتڤیلی باكووری كارۆلینا وتیشی: هەمووتان رۆژی سێ‌ شەممە دەیبینن، كە گەل بڕیاری ئەوە دەدات، من چوار ساڵی تر لەكۆشكی سپی دەمێنمەوە.

چەند مانگێكە زۆرینەی راپرسییەكان پێشبینی بردنەوەی پاڵێوراوی دیموكراتەكان جۆ بایدنیان دەكەن، بەڵام ترامپ چەندین رەتیكردووەتەوە، وەك ئەوەی لەساڵی 2016ش هەموو راپرسییەكانی رەتكردەوە.

بەپێی دواین راپرسیش، كە دەزگای ڕیاڵ كلیرپۆیڵت ئەنجامیداوە، جۆ بایدن بەڕێژەی 51%ی دەنگەكان بەسەر دۆناڵد ترامپی ركابەریدا سەردەكەوێت، كە بەنزیكەیی بایدن حەوت خاڵ لەپێش ترامپەوەیە.

ئەم پێشكەوتنە بە شێوەیەكی فراوان لە ماوەی مانگەكانی هەڵمەتی هەڵبژاردن ماوەتەوەو زۆرجار پێشكەوتنەكەی بایدن بەرانبەر ترامپ، گەیشتووە بە 10 خاڵ.

تائێستا لە هەڵبژاردنەكانی ئەمریكادا زیاتر لە 95 ملیۆن ئەمریكی دەنگیانداوە، كە ئەوە دەنگی پێشوەختەیەو بڕیارە رۆژی سێ‌ شەممە، دەنگدانی گشتی بەرێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا